دره‌نگان
کتێبی کۆمینیماڵی “دره‌نگان” نووسینی فریا یونسی کە ۴۷ چیرۆکی مینیماڵی فۆڕمالیستی ده‌گرێته خۆی، هاتە نێو بازاڕ. له‌م کتێبه دا که لە ۹۸ لاپه‌ڕه‌دا چاپ بووه له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی ئاریوهان و کانی کتێبه‌وه له ۱۰۰۰ دانه‌دا له چاپ دراوه و ئیستا له کتێب فرۆشیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌م زووانه‌ش له کتێب فرۆشیه‌کانی باشوور له به‌ر ده‌ستی خوێنه‌راندایه… فریا یونسی سەبارەت بەم کتێبە دەڵێت: مینیمالیزم ژانڕێکی ئه‌ده‌بیه که زیاتر له سه‌ر پێکهاته فۆرمالیستیه‌کان شکڵی گرت و ره‌نگه له ڕوانگه‌ی زۆرینه‌ی خوێنه‌رانه‌وه ئه‌م جۆره ده‌قانه زۆر ساکار بێنه پێش چاو، به‌ڵام له ڕاستی دا له ده‌قێکی مینیمالیستی دا نووسه‌ر هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دا که بتوانێت ده‌ق به فره لایه‌نی له باری ماناوه بگه‌یه‌نێت و ئه‌مه ئه‌رکێکی گه‌وره بۆ نووسه‌ریش و دواجاریش بۆ خوێنه‌ر دروست ده‌کات. کتێبی دره‌نگان له خۆی دا هه‌ڵگری ۴۷ چیرۆکی مینیماڵه و یه‌که‌م جار ۱۱ ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئه‌م کتێبه له سه‌ر ئه‌رکی خۆم و له ۵۰ دانه‌دا چاپ بۆوه و له نێوان هه‌نێک له نووسه‌ران دا بڵاوم کرده‌وه. ئیمساڵ به‌ڵام به جددی بڕیارم دا ئه‌م کتێبه به گشتی بخه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌ران.
دوو نموونە لە مینیماڵەکانی نێو کتێبەکە:
١
ئەو
وتیان: ئەتبەین بزانین ئەوی؟ هەر ئەوەندە بۆمان دەرکەوێت ئەو نیت، بەرت ئەدەین.
وتیان: ئاخر لێرە نابێ. دەبێ حەتمەنە لەوێ بێت. لەوێ ئەتوانین چاوێکت پێدا بگێڕین و بۆی بگەڕێین. خەمیشت نەبێت، هەر بێت‌و نەختێکیش ئەو نەبی تەواوە.
دەی کە بردیانمە ئەوێ بینیم ئەوم.
٢
ڕازی
بۆ؟ وەدەزانن ناکرێ ئێمەش پیرەژنێکی ئاوا ڕازی بکەین و چارۆگەیەکی بدەینێ تا لە بەر دەمی مزگەوتێکا بۆمان ڕابخات، گەداییمان بۆ بکات و مانگانەی خۆی وەربگرێت؟